نەورۆزتان پیروز

جێژنی کوڵە چوارشەممە وە جێژنی نەورۆز:

جێژنی کۆڵە چوارشەممە جێژنیکی تایبەت بە گەلی کورد وفارسە وەبنچینەی ئەم جێژنە دەگەرێتەوە بۆپێدابوونەوەیئاگرلە سەردەمی دەسەڵاتداری ھۆشسەنگ پێشدادی پاشایێکی دادخوازکە بوویەری ئەم ڕووداوەیە لە ھۆنراوەیشانامەی فێردۆسی بەباشی ھەڵبەستراوە،جێژنێک کە گەلی کورد وە خەڵکی ئێران لە سەدانی پێشوو تا ئێستا ڕێزییان گرتووەوگەرچی دژایەتی ئیسلام لە گەڵ جێژن وخۆشی بۆ تەواوی خەڵک ئاشکرایە بەڵام ئیسلام تا ئێستا شیانی ئەوەی نەبووە ئاگری ژیان و خۆشی لە دڵی گەلی کورد بسڕێتەوە وەئاگری کوردان تا ئەو کاتەی ژیان وخۆشی ھەیە بەردەوامە .
نەورۆز جێژنی زۆر کۆن و دێرینەیە کە لە لایەن کورد و فارس نەتەوەکانی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێشدادیان ؛،لەڕاستیدا ڕووخاندنی ڕژێمی سەرکوتکەری زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە، بەڵام بە داخەوە گەلێک لێکوڵێنەر لە نێو گەلی کورد زۆحاک بە کورد دەزانن وە کاوە ئاسنگەر دژبەکورد بێ ئەوەی لەم بابەتە بەڵگەیێکان ھەبێت. جێژنی نەورۆز لە ھۆنراوەی شانامە،بەم چەشنە نەقل دەکرێت کەجەمشێد کە یەکێک لە پاشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی خولقاندووە. ژیانی ئەم پاشایە ھاوکات لە گەڵ سەردەمی پێدابوونەوەی شارستانیەتی بە تێکۆشانی پاشا بوۆەو بە سەرھاتەکانی ھیچ پێوەندیێەکی بە خەیاڵ و ئەفسانەوە نێیە وە ڕۆداویکی ڕاستەقینەی مێژویییە.

باپیرانی گەلی کورد و خەلکی ئێران پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا گیانە پاکەکان سەردانی کەس و کارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و خوانی حەوت سین دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز، خەڵک دەست پێدەکەن بە تەکاندنی کەل وپەل و ناو ماڵیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگر ھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت و داب و نەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە.

جەژنی نەورۆز جێژنی رێزگرتن لە خۆشی وچارەسەرکردنی خەم وناخۆشی بە ئاگرە سووری ئاھۆرامەزدایەو کۆنترین جەژنی مرۆڤە کە ئاشتی و ڕۆخاندنی زۆرداری بەئاڵای کاوەی ئاسنگەر لە گەڵ خۆیدا ئەھێنێت. بە پێی ئەم وتارەکۆنترین مرۆڤێک ئاشتی و بزووتنەوەی لە گەڵ خۆیدا،ئاراستەی جیھان کردووە گەلی کوردە، کە ھاوپەیمان لە گەڵ خەڵکی ئێران ، رۆژی یەکەمی بەھاریان کردووە بە جەژن……………..ھەر بژی بە شادەمانی………….
بەم شیعری مەلا ئاوارە کۆتایی دێنین بەم وتارە:
یادگاری چەکوشی کاوەیە نەورۆز

قەڵای زوحاکی کرد بە ‌تەپ و تۆز

ئاوری تۆڵەیە، بۆکوردەواری

لە رەش و رووتی کوردستان پیرۆز.
…… نەورۆزی ٦٣٨٣پاشایەتی…..٢٧١٩کوردی

Tags: 

Comments are closed.