پۆکەری ژاوەزۆر

بەگشتی لە کردەوەی خەبات لە گەڵ ڕژێمدا ئەبێت لەھەمۆ کاتێ کردنخوازی ڕووداوەکان بین وە کردەوەی گرووپی سیاسی،پەراوێزی بەرەوڕوویی وە یان پەیوەندی لە گەڵ حیزبەکان بۆمان گرنگ بێت بەو مەبەستەی کەبۆگەیەشتن بە ئامانج دۆخێکی نالەبار سەر ڕێگامان نەگرێت.
دۆناڵد تەرامپ سەرۆکۆماری ئەمەریکا وە کابینەکەی وبە شێک لە ھاو ڕییانی لەپێناو چالاکیەکی توندوتیژ  وە مانۆڕی جیاجیا وە گورج ،یان کوردواتەنی،خواروخێچ،ڕژێمی ئیسلامیی تووشیاری شۆکی گەورە لە بواری سیاسی وەھەر وەھا کەڵتووری کرد.وە ئەم کردەوەی سەرەوسرووشتی گرووپی ئەمەریکی لە نێوان تەنھا دووساڵدا ئەوەندە توندوتیژڕووی داوە کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی کەوتە تیتاڵی کردن وە حەتادڵی وڵاتانی ئەوروپایی داخورپایەوە،وە
دواکەوتن و لەوە دەچێ خێرایی کردەوەی سیاسی بە ساری وڵاتانی ڕۆژھەڵات وعەرەبەکان ھەر بەو شێوازە،بەڵای گێژی وە لە پێکاوتن بێنێت.بەڵام گوێرەی وتارەکەمان خابێت سەرەنج بدەین بەوەی کە ئەگەرکرداوەی دۆناڵد تەرامپ بۆ ھەل گواشتنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بە خولقاندنی قۆناغی کورتی دەست پێکردنی تەکتێکی سیاسی وە سەربازی ئەبێ بیرسایانە بۆ یارمەتیدانی گرووپە کانی نەیار وڕوخێنەربێ:چارەسەری ڕووداوەکان چە پەیامێکییان بۆ ئێمە ھەیە؟
بەرچاو کەوتنی شوێنئ ھەواڵێک کە زەحفێ زۆر نزیکی ھەیە لە ھەمبەری ڕژێمی ئیسلامیداھەمو کاتێ دەبێ بە گوێرەی(چالاکی وە بەرسێڤ)ڕێک بکرێت وە خیلافی ئەم پێشنیارە ئەبێتە ھۆی لێکدانی ھێزەکانی سیاسی.وەلەم ڕووداوی تایبەتی یە،چالاکییەکان وەھەر وەھاجوابەکان ،
دیارێ بکرێت.
لەم وتارە دەبینین چلۆن شەرت ومەرجی زستانی٩٧ لە گەڵ خۆنواندنی ھەموو ھێزەسیاسیەکانی بچووک و گەورە ی ناوخۆیی وە دەرەوەی وڵات،بە دەست وپەنجەی حیزبەکانی نەیار،چێشتیەکی تامساری بۆ خەڵکی ئێران ئامادە کردووە؟
لە سەدەکانی پێشوودا  لە بەر بوونی دەوڵەتی زۆرداریی وە دژبەری لە لایەن خەڵک لە ئاستی دەوڵەتدا،بە ھۆی دانینی تانھا ڕێگای تێکۆشانی سیاسی وە ئاڵترناتێڤێکی ئاشکرا،بێ ئەوەی کە ئاکامی بزووتنەوە لە بەر چاو بگرن،لە خاڵێەک داستی پێ ئەکرد وە ئاکام تراوێلکەیەک ھەبوو.
بەڵام ئەمڕۆبێ ترس ولەرز دەتوانین بڵیین لە پشت پەردەی تێکۆشانی سیاسی زەنگی خۆپانێک دەزڕیێت کە شارۆچکەیەک ڕەنگاوڕەنگە؛چما  ئورکێسترایێکی دڵتەزێن وە گێژکەر لە بەر چاودایە،ئەم بارۆدۆخە کە ڕزاپاڵەوی وە ھاوڕێیانی یەکێک لە دامەزرێنەرانی بووەن،بۆتە ھۆی ئێفکتێویەکی سیاسی وە بەشداریەکی فریوکارانە لە چەندێ حیزبدا.لە شەرت ومەرجی دیکە، گرووپی تەرامپ بە بێ ھێز کردنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە بواری ئابووری ژاری ئەم دووپشکەیەی بێ شوێن کرد،بەڵام کردەوەیەکی کەم سنوور بوو.ھەر وەھا حیزبەکانی سیاسی خەڵک بە ھەستێکی  تواناتەر،بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامی،بڕیاریاندا بۆ دژباری لە ھەمبەری ڕژێم،بەڵام بەشێوازی چۆپڕاو؛وە ئەنجامی ئەم ژبەرییە بۆتە ھۆی مێژووڵ بوون لە جیھانی خەیاڵی نەزۆکدا؛وە تەواوی چالاکییەکان ڕێگای حەقێقەت لێیان بزر بووە.بەڵکو بێ ئەوەی وشیاری خەڵک لە چاو بگرین،شەرتی ڕووخاندن،دەرکەوتنی بیرۆکە لە ئامێزی دیکە وە لە دواییدا ھێز گرتنی ھەڵ پەرەستی بە بار ھێناوە،بەو مەبەستە کە پیرۆز بوون لە تێکۆشانی سیاسی ئارمانێکی قەڵەم لێداو ووەکوو گەمەیەک لا قومارخانەیە،شتێک وادەتوانین بڵین
نەخۆشێیەک درێژخایەن گیرۆدەی خەڵک بۆوە.
لەلایەکی ترەوە،بیرۆکەی ڕۆخێنەری ڕاوێژکەر،لە چوار چێوەی حیزبی سیاسی.بەرەبەرە ئارەقی بۆگەنەی تەقێنەر،گەش دەکاتەوە وەبێ شک،بەشی گەورای حیزبەکان پێکھاتی توندوتێژی ئەبن وە تایبەت بە خەڵک کە لە خۆپێشاندانی شاقامەکانی شارۆچکە کاندا بێ ناوھدەنگ نەبوون،بە سەرشۆڕێەکی فراوان وە بەو بەڵگە یە کە لەم وتارە ئاشکرا بۆتەوە.
گوێرەی ئەم وتارە،پاشەڕۆژێەکی زووتر،قومارخانەیەک دەبینین وا دانیشتوانی ئەم مێزە،کەسێکن کە،وا بووچونی کەسانێکی دیکە لە بەرچاو ناگرن وەبی سەبەب  وە تەنھا لە ڕوانگەی تێکۆشانی خۆیان بە گومانی چارەنووس پەرەستی وە ھەر وەھا بەخت و سیلاح وخۆھەڵتڕاندن،بۆ بەدەس ھێنانی چیپی دەسەڵاتداری گە مە پۆکەرێک ژاوەزۆر ڕێ دەخەن؛گەمەیەکی پڕمەترسی کە تەواوی خەڵک،لەشکەری وە سوپای گەلی،لە وڵات ودەرەوەی وڵات، لە چوار چێوەی ئاژاوە خوازی ،تووشیاری یەکتر کوشتن ئەبن کە ئاژاوە خوازی ئەم ڕووداوە وەبڕیاردەری ئەم ئاژاوەیە ،ناپیاویکە بە ناوی(ڕزا پاڵەوی).کەسیک کە لە ڕۆژانی دەسەڵاتداری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی،تەواوی حیزبەکانی گیرۆدەی ھاودژیی وە نیفاق وە جاربە جار ئەرکی سیاسی خۆی  بە،درۆ وە سەدڕەنگی خەڵتان کردووە.وەکوو پیلە گرێیک کە وا راێیکی پووچی ھەبێت وە مەڕداری بزنە کتکاڵ بێت وە ھیچ کاتێ وازی لە مفتەخۆری نەھێناوە لە حاڵێکدا کە ئەبێ خەڵک ۆتێکۆشەری سیاسی ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە،

رزا پاڵەوی دۆڕاوی فریوکاری ئەم قوماری ئاڵۆزکاوەیە.

دیدگاه خود را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

*
*